ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بڕیاری عوسمانی حاجی مەحمود بۆ گەڕانەوە بۆ نێو گۆڕان ئاشکرا کرا

  2023-11-05  |    2950 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان حاجی مەحمود
لیژنەى ئاشتەوایی بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ عوسمانى حاجى مەحمود دا نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێک و سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، پرسی ئاشتەوایی لەگەڵ عوسمانى حاجى مەحمود دا دەمێکە کۆتاییهاتووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ، لیژنەى ئاشتەوایی بزوتنەوەى گۆڕان بڵاویکردەوە، پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی و لە پێویستیە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتوە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پرۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین.

دەربارەی پرۆسەی ئاشتەوایی، نێوان ناڕازیەکان و بزوتنەوەی گۆڕان، سەرچاوەیەکی نزیک لە عوسمان حاجی محمود  ڕایگەیاندوە، ئەوەندەی پەیوەندی بە عوسمان حاجی محمود و ژمارەیەک هاوڕێیترەوە هەیە، پرسی گفتوگۆکانی نێوان ئەوان و گۆڕان کە لە سەر بنەمای وەرەقەیەکی ١٧ خاڵیە و لە ناوەڕاستی مانگی دوی ٢٠٢٣ پێشکەش بە بزوتنەوەی گۆڕان کراوە، بە یەکجاری کۆتایی هاتوە.         

ئەو سەرچاوەیە وتیشى: ئەو وەرەقە ١٧ خاڵیە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی٢٠٢٣، لە ژێر ناونیشانی چەند بنەمایەک بۆ ساغکردنەوەو ڕێکخستنەوەو هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشکەش بە بزوتنەوەکە کراوە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ