ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وەرزش

ڕۆشنبیری وەرزشی !!

  2022-10-21  |    790 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
کاتێک حزب و حکومەت و ڕاگەیاندن چاویان لە هاندەری زۆره یانەکانیش حەقی خۆیانە هەوڵی جدی بدەن بۆ کۆکردنەوەی زۆری هاندەر ئیتر کەی گرنگە ڕۆشنبیرن یان نا.

سامان تاهير
ئاخر هاندەر کاتێک هاندەرە ئامادەبن پلیتی یاری بکڕن بۆ خزمەتی یانەکەیان نەک شەق و بەرد و دەبە بهاوێژن ،دەکرێت بپرسین بۆچی هاندەری زۆری شەق وەشێن زۆربووە و هەموو یانەکانیش کێشەیان نیە لە ڕووداوە ناشرینەکان، چونکە ئەو زۆری هاندەرە لە ڕێگەیەکی ترەوە سود دەگەیەنن بە یانەکان ئەویش فشاری یانەکان لە حکومەت و حزب بۆ هاوکاری چی مادی و چی داگیرکردنی زەوی وەک داهات تەنانەت هەندێک جاریش بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاری یەکلای کردنەوەی سەرخستن یان دابەزین.

 کەواتە هەتا ڕاگەیاندن بێژێ بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر فڵان یانه یارێکەی بردەوە ئەوە بەدڵنیاوە شەق وەشاندن و دەبە وەشاندن و زۆری تر نەک بنڕناکرێت بەڵکو بەردەوام دەبێت و تەشەنەیش دەکات.

 بۆیە دەکرێت پێش هەمووشت بوونی هاندەری زۆری ئاژاوەگێر سەرزنشت بکرێت و وەک خاڵی لاواز پێشان بدرێت نەک وەک خاڵی بەهێز بۆ ئەوەی ووردە ووردە ئەم کێشانه کەم بکات نەک بۆ عەتف و لایک و کۆمێنت بە باش و خراپی بوونی هاندەری زۆر بەجوانی باس بکرێت


>زۆرترین خوێندراو