دوای ئەوەی ئێوارەی پێنجشەممە ٥ ئەیلول هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتایە سەر دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی و دەستی بەسەردا گرت، دامەزراوەی دارایی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەو باڵەخانەیە موڵکی یەکێتییە و لەمەدوا بە دامەزراوەیەکی تر دەدریت" بەڵام ئاڤا نیوز زانیاری دەستکەوتووە خاوەنداریەتی بۆ یەکێتی ناگەڕێتەوە و موڵکی حکومەتە.
ئامادەکردن: دانیار محمد
سەرچاوەیەک بە ئەنوا پرێسی ڕاگەیاند: ئەو باڵەخانەیەی ساڵانێکە ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێری لێیە، بەر لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991 بینای "ڕیعایەی علمی" بووە و موڵکی حکومەت بووە، دوای ڕاپەڕین وەک موڵکی حکومەت مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەڵام دواتر یەکێتی بۆ کاری حیزبی بەکاریهێناوە، لەدوای ساڵی 2010-ەوە دراوەتە مەلا بەختیار، بووەتە شوێنی بنکەی ڕۆشنگەریی چاودێر و چالاکی ڕۆشنبیری لێ ڕێکخراوە.
هەڵکوتانە سەر دەزگای چاودێر وداخستنی، هەوڵێکی تری سەرکوتگوری سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیە
سەرکوتگەریەکانی یەکێتی نیشتمانی، هەڵیانکوتایە سەر بنکەی دەزگای چاودێر، کە لەلایەن مەلابەختیارەوە بەڕێوەدەبرێت وبەزەبری چەك داگیریان کرد. بەپێی هەوالەکان ئەم هێرشە بۆ سەر دەزگای ناوبراو بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی ئێستای یەکێتی، ئەنجام دراوە!.
ئەم بڕیارە سەرکوتگەرانەیە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت بەتایبەتی کەبەدوای ئەوەدا دێت، مەلا بەختیار ماوەیەکە بەئاشکرا ڕەخنە لە یەکێتی و سەرۆکەکەی دەگرێت، ئەمەش بەڵگەیەکیتر دەخاتە بەردەست کەسەرۆک و سەرکردایەتی یەکیەتی نەباوەڕیان بەئازادی سیاسی و ڕەخەنە هەیە ونەدەتوانن تەحەمولی بچوکترین ڕای نەیارانی خۆیان بکەن.
کارنامەی یەکێتی نیشتمانی لەمێژوی خۆیدا پڕە لە پەلاماری چەکداری و سەرکوتی ئازادی سیاسی و تیرۆری نەیارانی سیاسی و جەنگخوازی دژی بەهەر حزب و گروپێکی سیاسی کە لەگەڵ بۆچون وبەرژەوەندی سەرکردایەتی یەکێتیدا نەهاتبێتەوە. کارە سەرکوتگەریەکانی بافڵ تاڵەبانیش درێژکراوەی هەمان ئەو سیاسەت و کارنامە قێزەونەیە کە مێژووی سیاسی یەکێتی بەرجەستە دەکات. بەڵام ئەم هەنگاوە سەرکوتگەریەی ئەم جارە کەهیچ جێگایەکی نەبۆ یاساو داد
لە باڵەخانەی دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر ئەم دامەزراوانە هەبوون: ڕادیۆی مەدەنیەت، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی گەلاوێژ، ماڵپەڕی گەلاوێژ، ماڵپەڕی چاودێر، ماڵپەڕی ڕوانگە و ڕەخنە، پڕۆژەی پەیکەرسازیی چاودێر، گەلەری چاودێر، هۆڵی کۆنفراسی "شەهید ئازاد هەورامی" و کتێبخانەیەک کە 10 هەزار سەرچاوەی تێدایە