ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

هاتنە دەنگی سەنگاوی و عەدنان حەمەی مینا لەسەر دەستگرتن بەسەر ئێڵ بەگی جاف

  2024-01-21  |    4322 جار خوێندراوەتەوە
کەسێکی نزیکی سەرکردەکانی جاف ، دەڵێت چونی هێزی کۆماندۆ بۆسەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لەسەر داوای حامی حاجی غالی بووە ،کەسەرپەشتی دەکات و رەتی دەکاتەوە بەشێک لەو سەرکردانە هیچ پەیوەندیان پێوە مابێت..

ڕێبین تەها کەسی نزیکی عەدنان حەمەی میناو و مەحمود سەنگاوی ، بە ئەنوا پرێسی وت " چوونی هێزی کۆماندۆ بۆسەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لەسەر داوای حامی حاجی غالی بووە بۆ تەسلیمكردنەوەی سەنتەرەكە"
وتیشی ` ئێستا خانویەكی تر بۆ سەنتەرەكە لە لایەن كا حامیەوە دابین كراوە و بۆیە بینا كۆنەكەی تەسلیم كردۆتەوە` 

ڕێبین تەها وتیشی " ماوەیەکی زۆرە هەریەک لە عەدنانی حەمەی مینا و  مەحمود سەنگاوی هیچ پەیوەندیان بە ئێڵ بەگی جافەوە نەماوە و 
تەنها حامی حاجی غالی سەرپەرشتی دەکات "..

ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی چووەتە سەر سەنتەری ئێڵ بەگی جاف لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی ،و دەستی بەسەردا گرتوە ..


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ