ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

حیزبە سیاسییەکانى هەرێم چۆن دەڕواننە ماف و بەشدارى پێکهاتەکان لە هەرێمى کورستان ؟ بەتایبەت پێکهاتەى ئاینى ئێزیدى و کاکەى.

  2024-01-13  |    752 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوا پرێس
پێکهاتەکان و تۆمارى تایبەت بە خۆیان و دابەش بوونیان بەسەر حزبەکاندا یەکێک لەو مژارانەیە کە زۆرترین مشتومڕو کێشەى لەسەرە لەم ڕاپۆرتەدا دیدو بۆچوونى حزبەکان مەڕ ئەو پرسەو ماف و بەشدارى سیاسیان دەخەینە ڕوو :

ڕاپۆرتى : لاوان ئەحمەد 

پارتى دیموکراتى کوردستان : کاکەیی و ئێزیدى مافى خۆیانە ببنە خاوەن کورسى کۆتاى پەرلەمانى
(عارف تەیفور)  ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان  :

پارتى دیموکراتى کوردستان  "لەگەڵ زامنکردنى مافى ئێزیدى و کاکەىیەکانە لە هەرێمى کوردستان  ئەوانیش وەک پێکهاتەکانى ترى هەرێم مافى خۆیانە ببنە خاوەنى کورسى کۆتاى پەرلەمان , ئەگەر داوایەکى لەو جۆرە بەرزبکرێتەوە ئێمە وەکو پارتى دیموکراتى کوردستان پشتیوانى و پشتگیرى دەکەین" .
وتیشى" پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ پێکەوە ژیان و دەستەبەرکردنى مافى پێکهاتەکانە بەبێ جیاوازى"    



یەکێتى نیشتمانى کوردستان : دابینکردن و بەیاساییکردنی مافی پێکهاتەکان یەکێک بووە لە دروشمەکانى  یەکێتی
ستران عەبدوڵڵا - ئەندامى سەرکرایەتى یەکێتى  نیشتمانى کوردستان بەمشێوەیە دیدى حزبەکەى دەخاتەڕوو  : 
"دابینکردن و بەیاساییکردنی مافی پێکهاتەکان یەکێک بووە لەو دروشمانەی یەکێتی لەچوارچێوەی بەدیمۆکراسیکردنی کۆمەڵگەی عیراقی بەبەرنامەو بەکردەوە خەباتی بۆ کردووە"
وتيشى لەسەردەمی سەرۆکایەتی یەکێتی لەپەرلەمان کەئەوکات که‌ بەرێز عەدنان موفتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکرد، کورسی کۆتا بەیاسایی کرا .
سەبارەت بە ئێزیدى و کاکەییەکانیش وتیى " ئەگەر چى وەک پێکهاتەى نەتەوەیی ئەوان کوردن و بەشێکى دانەبڕاون لە ئێمە بەڵام لەگەل ئەوەشدا پرسیان پیبکرێت ئەگەر پێیان باش بوو کوتاى پەرلەمانیان هەبێت ئەوابێگومان ئێمە پشتیوانیان دەکەین" .
"بزووتنەوەى گۆڕان : پێویستە پیکهاتەکان تۆمارى دەنگدانى خۆیان هەبێت بە جیا دەنگ بدەن"
عومەر سەید عەلى- ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان ، بەمشێوەیە لەپرسى کۆتاى پێکهاتەکان دەدوێت  : "ئێمە لەگەل ئەوەداین ئەم پرسە بە یاسا و بەپێى پێوەرەکان ڕێکبخرێت ، پێکهاتەکان نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى خۆیان بکەن و نەبنە بەشێک لە ململانێى سیاسى . ئیمە لەگەڵ کورسى بەخشین نیین , پێمان وایە پێکهاتەکان تۆمارى دەنگدانى خۆیان هەبێت بە جیا دەنگ بدەن و جگە لە خۆیان هیچ هێزێکى سیاسى نوێنەریان بۆ دیارى نەکات ، ئەم پرسە پێویستە بە یاسا ڕێکبخرێت "
وتیشى " کاکەیى و یەزیدیش حەقى خۆیانە خاوەنى نوێنەرایەتى خۆیان بن لەپەرلەمان بەڵام بەڕێگاى یاسایی و دوور لەبەرژەوەندى حیزبى"



يەكگرتووى ئیسلامى کوردستان : یەکگرتوو بڕواى فرە ڕەنگى و زامنکردنى مافى پێکهاتەکانە
فاتح محمد سلێمان – ئەندامى سەرکردایەتى  يەکگرتووی ئیسلامى کوردستان  - بەمجۆرە بۆچوونى یەکگرتوو دەخاتە ڕوو : 
" پێویستە ڕۆڵی پێکهاتەی کۆتاکان له‌په‌رله‌مانی کوردستان لە خزمەتى خودى پێکهاتەکان بێت و خزمەت بە خۆیان و مافەکانیان بکەن ، خۆیان لە هەژموونى حیزبەکانى دەسەڵات بەدوور بگرن"
  "یەکگرتوو بڕواى بە فرە ڕەنگى و زامنکردنى مافى پێکهاتەکانە ، پشتیوانى هەر هەوڵێکیش دەکەین بە ئاراستەى دابین کردنى کورسى کۆتاى پەرلەمانى بۆ کاکەى و ئێزیدییەکان"


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ