ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

چەند تۆمەتبارێک تەقە لەبەڕێوەبەری پۆلیس دەکەن و ئەنوا پرێس وودەکاری لەزاری سەرچاوەیەک ئاشکرا دەکات

  2024-04-24  |    776 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
پاش تەقەکردن لە مەفرەزەکەی پولیسی باوەنوور و ناچارکردنیان بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان و ھەڵھاتیان لە نزیک کەلاریش ئەو تۆمەتبارانە تەقە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار دەکەن و ئۆتۆمبیلەکەی پەک دەخەن ’ لەئێستا دەسبەسەرن..

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئەنوا پرێس ئاشکرای کرد ، درەنگانی شەوی ڕابردوو ھاوڵاتیەک دەچێتە بنکەی پۆلیسی باوەنوور سکاڵا تۆمار دەکات لەسەر چەند کەسێک کە ھەڕەشەی لێدەکەن کە کێشە لەنیوانیان بووە ، دواتر دوو پۆلیس بە بڕیاری دادوەر بە ئۆتۆمبیلی یەکێک لە پۆلیسەکان بۆ دەستگیرکردنیان لەدەرەوەی ناحیەکە دەچن ،و سکاڵاکار تێڵ بۆ تۆمەتباران دەکات کە لەو شوێنەیە بەمەبەستی دەستگیر کردنیان بەڵام کاتێک تۆمەتبارەکان دێن تەقە لە پۆلیسەکان دەکەن و  یەکێک لە پۆلیسەکان ناچاریان دەبێت چەکەکەی لیوەرگیرێت، دواتر تۆمەتبارانھەڵدێن بەرەوە کەلار ..

وتیشی؛  پاش ئاگادارکردنەوە مەفەرەزەکانی پۆلیسی کەلار، دەرچون بۆ دەستگیر کردنیان تووشی بەڕێوەبەری پۆلیس کەلار دەبن و تەقە لە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار و مەفرەزەکە دەکەن وفیشەکێک بەرپێشةوەی ئۆتۆمبیلەکە دەکەوێت وپەکی دەخات...

ئاشکراشی کرد ،لەپاش ئەوەخۆیان ڕادەستی پۆلیس دەکەن و لەئێستا بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەرن ،بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی گەرمیان بەپێی مادەکانی (٤٣٢) و (٢٣٠) بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.

ئەوەش زانراوە ، تۆمەتباران ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئەڤەلۆن ژمارە ڕەشیان پێ بووە ..


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ