ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بەرپرسێکی باڵای حكومى کەسزای زیندانی درابوو ، سزاکە هەڵوەشایەوە

  2024-05-31  |    2566 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
دادگای تەمیز بڕیاری سزادانی سەرۆکی شارەوانیەکانی گەرمیانی هەڵوەشاندەوە کەلەسەر سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سزا درا ..

ئەنوا پرێس - دانیار محمد

بەپێی ئەو بەڵگەی دەست ئەنوا پرێس کەوتوە ، دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان ، بەسیفەتی تەمیز سەرجەم بڕیاری سزادانی بەرزان کەریم سەرۆکی شارەوانیەکانی گەرمیانی هەڵوەشاندوەتەوە کەلەماوەی ڕابردوو سزا درا..

ناوبراو ، لەماوەی ڕابردوو لەسەر سکاڵای کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دادگای کەتنی کەلار بەیەک ساڵ زیندانی "وەقف تەنفیز" سزادا ...

هەربەپێی بەڵگەکە ،کە لای ئەنوا  پرێسە ، دادگای تەمیز جارێکی تر دۆسیەکە ئاراستەی لێکۆڵینەوە کردوە ..

 



>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ