ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
چاوپێکەوتن

قەرەیلان: ئێمە بووین نەمانهێشت کۆبانێ بکەوێت

  2022-02-02  |    1691 جار خوێندراوەتەوە
موراد قەرەیلان
موراد قەرەیلان رایگەیاند، لە کاتێکدا کۆبانێ لە لێواری کەوتندا بوو و ھەمووان چاوەڕێی ئەو ئەنجامە قورسە بوون، بڕیارماندا ڕێگری لە کەوتنەکە بگرین و ڕێگریشمان لێ کرد.

 موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا سەبارەت بە ھێرشەکانی سەر کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٤ رایگەیاند"لەسەر داوای فەرماندەیی یەپەگە ھێزێکی دیکەمان ڕەوانەی کۆبانێ کرد. ئەگەر ناردنی ئەو ھێزە نەبوایە ھێشتا داعش خێراتر  دەگەیشتە ناوەڕاستی کۆبانێ. ھەم ئێمە ھێزمان نارد و ھەم فەرماندەیی یەپەگەش لەلای جزیرەوە ھێزمان نارد. لە نێوانەدا بینیمان، کە گوشاری سەر ڕێگاکە کەمێک خاو بووەتەوە، بۆ نمونە ئەو گروپانەی، کە بەشێوەی مەدەنی ڕوویان لە کۆبانێ دەکرد زۆر  ڕووبەڕووی ئاستەنگی نەدەبوونەوە و خۆیان دەگەیاندە سنووری کۆبانێ. بەھۆی لاوازبوونی گوشار لەسەر ئەو ڕێگایە، فەرماندەیی یەپەگەش جاروبار ھێزەکانی لە جزیرەوە ڕەوانەی کۆبانێ دەکرد".

دەشڵێت" لەو کاتەدا کۆبوونەویەکی بەپەلەمان کردو بڕیارەمان دا نابێت کۆبانێ بکەوێت، دەبێت ئێمە وەک پەکەکە و ھەپەگە دەستوەردان لە کۆبانێ بکەین، دەبێت سەرەتا ٤٠٠ کادێری لێھاتوو و بە ئەزموونی شەڕ لە ئەیالەتەکانی باکورەوە بگوازرێنەوە بۆ کۆبانێ".

قەریلان باسی لەوەشکردوە، کە  لە ماوەیەکی کەم دا کە کۆبانێ لە لێواری کەوتن دا بوو و ھەموو کەس چاوەڕێی دەرەنجامە قورسەکانی دەکرد، ئەوان بڕیاریاندا کە رێگری لە کەوتنی کۆبانێ بکەن و نەیان ھێشت کۆبانی بکەوێت.

ئەمە یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بەشێوەیەکی ئاشکراو ورد باس لە ناردنی گەریلا بکات بۆ کۆبانی کە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە گۆمارۆ دراو ھێرشی کرایە سەر.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ