سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نوێترین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به شكاندنی بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه نییه و مووچه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام خوێندن قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 مه‌سرور بارزانی، له رێوره‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان-هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له پرۆسه‌ی خوێندن و رۆڵی مامۆستایان كرد.
له‌سه‌ره‌تادا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه "مامۆستایان مافی خۆیانه له سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێكدا مووچه‌كانیان بۆ دابین بكرێت".
مه‌سرور بارزانی وتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكار نییه له دواكه‌وتنی مووچه و مامۆستایانیش ته‌نیا توێژنین، به‌ڵكو هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی دیكه مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه باسی له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایان كرد "رێزێكی زۆرمان بۆ ئه‌رك و زه‌حمه‌تییه‌كانی مامۆستایان هه‌یه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی كاری باشی كردووه بۆ دابینكردنی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له مامۆستایان كرد سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا ده‌ستی پێنه‌كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن خوێندنی قوتابیان بفه‌وتێت، چونكه وه‌ك وتی: "مووچه‌كانیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌فیڕۆچوونی خوێندن قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه".
هاوكات سوپاسی رۆڵی مامۆستایانی كرد و رایگه‌یاند كه "داوا له مامۆستایان ده‌كه‌م ئه‌ركی مامۆستایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی هاونیشتمانییه‌تی خۆیان به‌جێبگه‌ینن و له خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بن و رێنیشانده‌ری ئه‌و قوتابیانه بن كه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی خۆڕاگرین و هه‌رچی به‌سه‌رمان بێت ناهێڵین پرۆسه‌ی خوێندن بوه‌ستێت".