شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت، له دادگای فیدڕاڵی سكاڵا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم تۆمارده‌كات.
شاسوار عه‌بدولواحید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس "تویته‌ری پێش‌و" نوسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، عێراق ساڵی داهاتو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، سكاڵای داهاتوم بۆ دادگای فیدڕاڵی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم و راگرتنی مامه‌ڵه‌كردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه به‌سه‌رچوه‌كانی".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت، "ئه‌مه ئاسته‌نگێكی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌شم بۆ تۆمار بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره 25ی (شوبات/2)ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌یی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕیوه.