ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی موفاجەئە دەکات

  2023-10-07  |    3760 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵه‌بانى
بڕیار سبەینێ یەک شەمە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، یەکەم کۆبونەوەی خۆی دەکات.

وابڕیارە سبەینێ سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، سەرۆکی یەکێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاری دەکات و دەیخاتە بەردەستی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەوەی ناوەکان پەسەند بکرێت، کە ژمارەیان لە ١٢ بۆ ١٤ کەس دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەنوا پرێس  ئەم ناوانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، "قوباد تاڵەبانی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، شاڵاو عەلی عەسکەری، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند، د. خەسرەو گوڵ محەمەد، هاوڕێ شێخ دارۆ، عیماد ئەحمەد، د.یوسف گۆران ، جەلال شێخ ناجی ،شێخ ئەحمەدی نۆکان ، هەروەها ژنێکی دیکە لەنێوان" ڕێواز فایەق و بڵێسە جەبار فەرمان دەبێت "

ئەنوا پرێس ئەوەشی زانیوە ، وتەبێژی یەکێتی لەنێوان "سالار مەحمود و فریاڵ عبدوڵا" یەکێکیان دەبێت "

هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، سەرۆکی یەکێتی، ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەنجومەنی پشتیوانی دیاری دەکات.

بەپێی زانیاریەکان چاوەڕێ دەکرێت کە بافڵ تاڵەبانی، بەپێی دەسەڵاتە پەیڕەویەکانی، ژمارەیەک سەرکردایەتی نوێ لە بەرپرسەکانی یەکێتی لە حکومەت زیاد بکادت


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ