لەدوای كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی و دەركردنی ئەندامانی سەركردایەتی سەربە لاهور شێخ جەنگی، لەئێستاداو سەركردایەتی نوێ لەئامادەكاریدان بۆ دانانی بەرنامەیەك بۆ ئاشتكردنەوەی لایەنگرانی هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی و بنبڕكردنی لایەنگرانی لەناو حزبەكە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ئەنواپرێس ووتی: یەكێتی لە لیستەكەی لاهور شێخ جەنگی دەترسێت و ئامادەكاریەكانی دەست پێكردوە بۆ بنەبڕكردنی لایەنگرانی.
وتیشی: بەرنامە بەئاشتكردنەوەو پێدانی ئیمتیازە بەكەسە دیارەكان و دواتر بەپێی ئاگاداركردنەوەیان دەبێت كە دەیانەوێت لەو حزبە كار بكەن دەبێت راشكاوبن.
جەختیكردەوە: خودی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت ژمارەیەك لەو كەسایەتیە دیارانەی كە رۆڵیان هەیە بانگ بكات و لەنزیكەوە قسەیان لەگەڵ بكات.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد: یەكێتی بەوردی دیراسەی جوڵەكانی لاهور دەكات و دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت شكستی پێبێنێت.