كاوێز مه‌لاپه‌روێز، رۆژنامه‌نووسی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م لاوازییه‌ی هه‌رێم له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه كه‌ركوك كرا به قوربانی چۆڕێك نه‌وت.
كاوێز مه‌لا په‌روێز، رۆژنامه‌نووسی نزیك له پارتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئه‌وسا و ئێستاش نه‌یانزانی و تێنه‌گه‌شتن و زه‌حمه‌تیشه تێبگه‌ن كه هێزی كورد له ناو عێراق كه‌ركوكه، نه‌ك نه‌وت".
كاوێز مه‌لا په‌روێز ده‌ڵێت: "ئه‌م لاوازییه‌ی هه‌رێم له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه كه‌ركوك كرا به قوربانی ئه‌و چۆڕه نه‌وته‌ی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێستاش ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێ له عێراق به‌هێز بێت، ئه‌بێ كار بۆ ئه‌وه بكات له كه‌ركوك به‌هێز بێت".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد وانه‌كات، "هه‌ر له بازنه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه ئه‌خوڵێته‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی نزیك له پارتی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ی كه بۆ پاره و مووچه له به‌غدا ئه‌پاڕێنه‌وه چنینه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه‌یه كه 30 ساڵه وه‌ك ده‌سكه‌وت به خه‌ڵك ئه‌یفرۆشینه‌وه!".