ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

هەسەدە: هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دۆخی خەڵکی رۆژئاڤای خراپتر کردوە

  2023-10-06  |    607 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەسەدە رایگەیاند، دژایەتی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری و بژێوژی ژیانی خەڵک لە ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان دروستکردوە، تورکیا لە رێگەی هێزە ئاسمانییەکانییەوە بارەگا و کۆگا نەوتییەکان لە بری بنکە سەربازییەکان دەگرێت بە ئامانج، سەرەڕای ئەوەی بەرەنگاری داعش بونەوە، بەڵام هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەڵوێستی شەرمنانەی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا هەیە.

ئەنواپرێس- دانیار محەمەد

 

حیکمەت حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" بە تۆڕی میدیایی سکای نیوزی راگەیاند، دژایەتییەکانی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان وێران هەیە، سەرەڕای وێرانی ناوچەکە بەڵام هەندێن هاوڵاتی سودیان وەرگرتوە، بەڵام چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا کێشە بۆ ئەو خاڵە دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکییەکانی تورکیا کاریگەری هەیە لەسەر بژێوی خەڵک و خراپبونی دۆخی ئابوری، هەر لە کەمبونەوەی سوتەمەنی تاوەکو زیانگەیاندن بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

حیکمەت حەبیب ئەوەشی خستەڕو، ئەو خاڵانەی لەلایەن تورکیا دەکرێنە ئامانج. سامانی سروشتی هەمو سورییەکانە، بەڵام تورکەکان وەک هەڵقورتێنەر سەیری نەتەوەی کورد دەکەن، دژایەتییەکانی تورکیا بێ وێنەیە، چەندین تاوانی جەنگی تێدا بەدی دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی لەم دواییانەدا لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیرا، ژیرخانی ئابوری گشتی بارەگا نەوتییەکان، وێستگەی کارەبا، کۆگای نەوت و بیرە نەوتییەکان بو، تورکیا لە هێرشەکانیدا هیچ بارەگایەکی سەربازی بە ئامانج نەگرتوە.

حیکمەت حەبیب ئەوەشی ئاشکرا کرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ماوەی چەندین ساڵە بونی هەیە، هەسەدەش ذانبەشانی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە بەرەنگاری چەکدارانی داعش بوەتەوە، بەڵام ئەوان تەنها هەڵوێستێکی شەرمنانەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی رابردو، هێزی ئاسمانی تورکیا، لە رێگەی فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان، بە وتەی وەزارەتی بەگری ئەو وڵاتە، "30 بنکە و کۆگا و بیرە نەوت بەئامانجگیراون."


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ