ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

وتەبێژی یەکێتی بەشدارینەکردنی لە کۆنگرەی حزبەکەی ڕاگەیاند

  2023-09-26  |    1100 جار خوێندراوەتەوە
سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بەشداری كۆنگرەی حیزبەكەی نەكات.

رۆژی سێشەممە 26ـی ئەیلوولی 2023، سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ناکات و نابێتە بەشێک لە "کەرتبوونی" حیزبەکەی. 
 
سۆران جەمال تاهیر وتی، "من وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی کە کوڕی شەهیدێکی سەرکردەی ئەو حیزبەم، نامەوێ ببمە هۆکارێک بۆ لەتبوونی حیزبەکەم".
 
جگە لە سۆران جەمال تاهیر، چاوەڕوان دەکرێت چەندین کەسی دیاری نێو یەکێتی بە پاساوی جیا بەشداریی کۆنگرەکە نەکەن، لەوانەش مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و بەرهەم ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی.
 
هەروەها بەهۆی دۆخی تەندروستییانەوە چاوەڕوان دەکرێت هەریەکە لە کۆسرەت رەسوول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەشداری کۆنگرەکە نەکەن.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ