لەكۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، بەروونی وتوویەتی" چیتر دەرەقەتی عینادی پارتی دێین و رێگە بە قۆرغكاری نادەین".
سەرۆكی یەكێتی دووپاتی كردوەتەوە:" لەتەواوی پرسەكاندا یەكێتی بۆ چوون و بەرنامەی خۆی هەیە و ناچێتە ژێر ركێفی هیچ لایەنێكی تر، وە فشارەكانیشمان لەپێناو ژیانی خەڵكە".
هەر لەو كۆبونەوەیەدا كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بەڕێوەچووە، دوپاتكراوەتەوە:" تەنانەت لەپرسە گرنگە نیشتمانیەكانیش بەلایەنەكانی شیعەو هێزە باڵا دەستەكانمان وتووە، كە یەكێتی ئەجیندای تایبەت بەخۆی هەیە و ناچێتە ژێر باری پارتیەوەو ئامانجی سەرەكی یەكێتی، ژیانی خەڵكە".
هەر لەو كۆبونەوەشدا، باس لەكێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی كراوەو، بافڵ تاڵەبانی دڵنیاییداوە، كێشەكان هیچ نین و ئاشتەوایی گشتیمان لەناو یەكێتی راگەیاندوەو ئەوكادیرانەی عاجزن ئاشت دەكرێنەوەو هەمووان بەیەكەوە یەكێتی بەهێز ئەكەین.