بەپێی ئهو زانیارییانهی لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە، ئەگەر حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری ئەم مانگە بنێرێت، 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ئەگەر نەشینێرێت، دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە دوای سەری ساڵ.
كهناڵی رووداو بەپێی زانیارییەکانه كه له وهزارهتی داراییهوه دهستیكهوتوه، بڵاویكردهوه: ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت (کە محەمەد شیاع سودانی رەزامەندیی لەسەر داوە)، وەزارەتی دارایی لە رۆژی 25-12-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم دەکات. لە ئەگەری نەناردنی ئەو بڕە پارەیەش، لە 2-4ی مانگی 1 دەست بە پرۆسهكه دەکات.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه رۆژی سێشهممه 13 كانونی یهكهمی 2022، حکومەتی عێراق رەزامەندیی دا بە ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەریەکە لە مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2022.
دواتریش حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بریاری ناردنی 400 ملیار دینارهكه دراوه، هیچ وەزیرێکی یەکێتیش بەهۆی بایکۆتکردنی کۆبونەوەکانی حکومەتەوە، هیچ بەشداری لە شاندی حکومەت نەکرد و ئامادەنەبوون سەردانی بەغدا بکەن.