پاش ئەوەی کەسێکی سەرخۆش لەدەستی مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیس هەڵدێت خۆی دەکات بەبارەگای دژەتیرۆری یەکێتی ، بۆ کاردانەوە دژی مەفرەزەکان تەقەیان لێ دەکەن و لەئێستا فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە .
ئەنوا پرێس - دانیار محەمەد
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئەنوا پرێسی وت، ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی 104 و هێزەکانی ئاسایش لە شەقامی بازنەی کەلار بازگە دەدانێن ، پاش ئەوەی ئۆتۆمبیلێکی جۆری جیب لەبازگەکە دەدات بەسەرخۆشی دواتر داوای ناسنامەی لێ دەکەن ، دواتر نایدات و هەڵدێت .
وتیشی، دواتر مەفەرزەکەی ئاسایش و پۆلیس بەدوای دەکەون ، ئەویش بە ئۆتۆمبیل دەشکێنن بەسەر مەفرەزەکان ، ڕاستەوخۆ خۆی دەکات بە بارەگەیەکی دژەتیرۆری یەکێتی نزیک ئاسایشی گەرمیان ، ئۆتۆمبیلەکەی بەجێدەهێڵێت و دەست مەفەرەزەکان دەکەوێت بەڵام کارمەندانی ئەو بارەگایە بەزۆر لەژێردەستی مەفەرەزەکان دەریدێنن .
ئاشکراشی کرد ،لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی ئەو بارەگا تەقە لە مەفرەزەکەی پۆلیس و ئاسایش دەکەن ..
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد ، لە ئێستا فەرمانی دەستگیر کردن لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە و دادوەریش جەختی کردوەتەوە ئەمشەو دەستگیر بکرێت ، بەڵام بەهۆی تەداخولەو لە ئێستا مەفرەزەکەی ئاسایش و پۆلیس کشاونەتەوە ..
ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین جارە ئەو بارەگەیە تەقە دەکەن ...