ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

پارتى له‌باره‌ى یه‌كێتیه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

  2022-12-11  |    392 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، پارتى‌و یه‌كێتى نیگەرانییان له‌یه‌كتر هەیەو دەبێت گفتوگۆی لەسەربکەن، ده‌شڵێت:"لەوڵاتێکداین کۆمەڵێک شتی گرنگ لەئارادایە کە پەیوەندیی تەنها بەحزبێک یان کەسێکەوە نییە".

مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى ڕاگەیاند، "لەگەڵ یەکێتی هەردولا لەنیگەرانییەکانی یەکتر تێدەگەین‌و دەبێت چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێنەوە".

ده‌شڵێت:"دەبێت پێکەوە دابینیشین‌و چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە، ئێمە لەوڵاتێکداین کۆمەڵێک شتی گرنگ لەئارادایە، کە پەیوەندیی تەنها بەحزبێک یان کەسێکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەهەموو گەلی کوردستان‌و نیشتمانەکەمانەوە هەیە، بۆیە دەبێت چارەسەر بۆ ئەو بابەتانە بدۆزینەوەو ڕێکبکەوین".

له‌باره‌ى نیگەرانییەکانی یەکێتی، وته‌بێژى پارتى وتى:"ئێمه‌ لەنیگەرانییەکانی یەکێتی تێدەگەین‌و یەکێتیش نیگەرانی ئێمه‌ دەزانێت، بۆیه‌ هەردولامان نیگەرانیمان هەیەو دەبێت گفتوگۆی لەسەربکەین".

ئه‌وه‌شى وت:"وەک پارتی ئەوان بڕیاری کۆنگرەو کۆمیتەی ناوەندیمان هەیە، بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەڵدەینەوە".

له‌ئه‌گه‌رى بڕیارى كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌حكومه‌ت، مه‌حمود محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، "هه‌ركات كۆبوینه‌وه‌و نیگه‌رانیه‌كانمان به‌یه‌كتر گه‌یاند، ئەوکات قسەی لەسەردەکەین".


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ