له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى به‌هۆى په‌ت ئاڵان له‌ملی، منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵان خنكاو به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادى سلێمانیش ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌پێى زانياريه‌كان، لەگەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی منداڵێک به‌ناوى (ساكۆ به‌هزاد) تەمەن 11 ساڵ بەهۆی پەت ئاڵان لەملی خنكاوه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه
له‌وباره‌یه‌وه د.به‌رزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پزیشكى دادى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكرد‌و وتى:"ئەو منداڵە په‌ت له‌ملى ئاڵاوه‌و توشى تاسان بوه".
ده‌شڵێت:"كاتێك تاساوه، ئۆكسجینى كه‌م چوه بۆ مێشكى، به‌و هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه‌و 8 كاتژمێر له‌نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه".