ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

مەلا بەختیار داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە لە بارزانى و تاڵەبانى دەکات

  2022-07-27  |    531 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى داوای کۆبوونەوەیەکى بە پەلە نێوان سەرۆکى پارتى و یەکێتى و بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێم بکرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و تێپەڕاندنى ئەم دۆخە.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى دەڵێت" هەروەکو چاوەڕوانمان دەکرد، لەبەغدادی پایتەختی عیراق، قڵیشایەوە. پێ ناچێ بەئاسانی ئەمشێوە راپەڕینە، دابمرکێتەوە. ئەگەرەکانی رووداوەکە، لەوپەڕی مەترسییەوە، هەتا زوو قبوڵکردنی داخوازییەکانی سەدرییەکان، لەئارادایە".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم کێشەیە زۆرتر لەناو هێزە شیعەکان و شەقامی ناڕازیی بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروودایە. بۆ ئەوەی ئەگەرە مەترسیدارەکان لەسەر کورد نەشکێتەوە، داوا دەکات کە کۆبونەوەیەکی باڵای یەکێتی و پارتی، بەئامادەبوونی سەرۆکی هەردوولا و د.بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بکرێ بۆ ئەوەی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی وەکو بەشێکی چارەسەری کێشەکان، تەرحیان هەبێ.

مەلا بەختیار دەشڵێت"شەرەفێکی سیاسی گەورەیە، لەم دۆخەدا، کورد، بەهەموو هێزە سیاسییەکانییەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە پەرلەمانی عیراقدان، تواناو سیاسەت و بۆچونە هاوبەشەکانیان، یەکبخەن، تکایە.. سەرۆک و سکرتێرەکان، گەورەیی بنوێنن و لەبەر رۆشنایی دۆخی ئێستا، هەنگاو هەڵبهێنن".

هەروەها باس لەوەش دەکات هەتا ئەم خۆپیشاندانانە دەستیپێکرد، یەکێتی و پارتی قسەی خۆیان بردەسەر، ئێستا کاتی هاتووە، قسەکانتان یەکبخەن و بڕیاری هاوبەش و هاوچارەنوس بدەن.

ئەندامەکەى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى جەخت دەکاتەوە کە نابێ وا بیربکرێتەوە کە دۆخی بەغداد، کاریگەری لەسەر کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان نابێ.. نەخێر، بە دڵنییاییەوە، هەموو ئەگەرێک لەکوردستانیش، لەباش و خراپ، لەبەردەمماندایە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ