ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لێدوان لە بەرپرس و کادیرانى حزبەکەى قەدەغەدەکات لەسەر پرسی سەرۆککۆمار، لەگەڵ قوڵبوونەوەى زیاترى ناکۆکییەکانی لەگەڵ پارتى لەسەر ئەو پۆستە.
بەپێی ئاگادارییەکى نهێنى سکرتارییەتى ئەنجومەنەکە کە ئاڕاستەى ئەندامانى سەرکردایەتى و کادیرانى ئەو حزبە کراوە ، لەمڕۆ بەدواوە، هیچ بەرپرسێکى یەکێتى لەسەر پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت لێدوان بۆ هیچ دامودەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕاگەیاندنە کوردی و عێراقی و جیهانییەکان بدات.
جەختیشیکراوەتەوە، ئەوە بڕیاری سەرۆکایەتیی یەکێتییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەند بن.
بڕیارەکەى یەکێتى لەکاتێکدایە، ناکۆکییەکانى لەگەڵ پارتى لەسەر پرسی سەرۆککۆمار قوڵتر بووەتەوە و هەریەکەیان پۆستەکە بە مافى خۆى دادەنێت، لەکاتێکدا چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆک دەکاتەوە لەکۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەماندا.