فەرماندەی گشتی سوپای سوریا رایگەیاند، ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر دەستدرێژییەكی دەوڵەتی تورك بۆ سەر خاكی سوریا.
ئاژانسى ساناى سهر به حکومهتى سوریا له زارى سهرچاوهیهکى سهربازیەوە بڵاوی کردووهتهوه “لهگهڵ زیادبوونى هەڕەشەکانی ڕژێمى تورکیا له ماوهى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بۆ سهر خاکى سوریا و هێرشهکانیان بۆ سهر ناوچه جۆربهجۆرهکان و چەند پێگەیەکی هێزە چهکدارهکانمان، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە سوپا قارەمانەکەمان ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکە کە لەلایەن ئەو ڕژێمە و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیەوە ئەنجام بدرێت”.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا و گروپە چەتەکانی، ژمارەیە بۆردومانەکانیان بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی باکوری حەڵەب و گوندەکانی حەسەکە و قامیشلۆ زیاد کرد و بە هۆیەوە چەند سەربازیکی سوری بونە قوربانی.
پێشتریش مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاندبوو ئەوان لەگەڵ حکومەتی سوری رێککەوتوون بۆ پاراستنی سنورەکان لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و ڕاشیگەیاند ئەگەر تورکیا هێرس بکات ڕووبەرووی سوپای سوریا و سەرجەم سوریەکان دەبێتەوە.