ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

پەیامێکی بەپەلە ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی دەکرێـت

  2022-05-09  |    1068 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی
محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری پەیامێک ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی دەکات بۆ چاککردنی دۆخی سلێمانی.

دەقی پەیامەکە:

دۆخی سلێمانی و ڕۆڵی جێگری سەرۆکی حکومەت !
دۆخی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی لە زۆر ڕووەوە خراپە و، مەترسی لەسەرە .
لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیشدا بە تایبەتی دۆخێكی نالەبارتر لەم ناوچەیەی کە ئەمری واقیع ناوی سەوزی بەسەردا سەپاندووە، دەگوزەرێت بە تایبەت لە ڕووی موچە و خزمەتگوزارییەكانەوە !
كاتیەتی كە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە حوكمی بەرپرسی یەكەمی دەسەڵات لەم زۆنە و بەرپرسی دووەمی حزبی دەسەڵاتداری زۆنەكە، هۆكاری دۆخی سلێمانی و ئەو قەیرانانەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی ئەم سنوورەی گرتووە ڕوونبكاتەوە و، بە ڕاشكاوانە بڵێ هۆكار پارتییە یان حزبەكەی خۆی یان هەر هۆكاریەكی تر !
هیچ کاتێک بە ئەندازەی تەمەنی ئەم کابینەیە، دۆخی ناوخۆ لێکترازاو و گوزەرانی خەڵک سەردەمی خراپی وای بەخۆیەوە نەدیوە .
بۆیە ئەرکی ئەخلاقیی و سیاسیی قوباد تاڵەبانیە ، بە خەڵک بڵێت ئەمە چیە روودەدات و بۆ بەردەوامە و جگە لە قسە، هیچ کردارێک بە ئاراستەی چارەسەر دیار نیە !


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ