وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئاشكرایكردوە، بەهۆی وەستاندنی پێشڕەویەكانیان روسیا هێزی نوێ رەوانەی هەرێمی دۆنباس دەكات.
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا لەوەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ئاشكرایكردوە:" لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە پێشڕەوی بكات بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانابوو، روسیا هێزی نوێ رەوانەی هەرێمی دۆنباس دەكات بۆ كۆنترٍۆڵكردنی تەواوەتی هەرێمەكە".
رونیشكراوەتەوە:" هێزەكانی روسیا كەلەسەرەتای جەنگەكەوە رەوانەكراون، بەهۆی كێشەو گرفتی مەعنەوی زۆرەوە نەیانتوانیوە پێشڕەوی بكەن.