سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان "له ده‌ستی چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێكدایه و به ئاسانی لێیان ناسه‌ندرێته‌وه تاوه‌كو بكرێته دامه‌زراوه‌یی و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، گرێكه خۆی له‌وێدایه"، ده‌شڵێت، "له پێناوی چه‌ند كه‌س و ده‌سته و تاقمێكدا كه داهاتی نه‌وت به‌شێكی دیارنیه و گلده‌درێته‌وه و گه‌نده‌ڵی تیا ده‌كرێت رێككه‌وتن ناكرێت".
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دابڕانی هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستانیشدا دابڕانی ته‌واوی ته‌واوی هه‌یه، ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره و ئێمه وه‌كو یه‌كگرتو په‌كخستنی په‌رله‌مان و رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز و دواكه‌وتنی موچه و شڵه‌ژاوی بژێوی خه‌ڵك و موچه له پارێزگای سلێمانی و ده‌ستتێوه‌ردان له بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم به‌ره‌و مه‌ترسیی ده‌بات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێكدایه و به ئاسانی لێیان ناسه‌ندرێته‌وه تاوه‌كو بكرێته دامه‌زراوه‌یی و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، گرێكه خۆی له‌وێدایه، له پێناوی چه‌ند كه‌س و ده‌سته و تاقمێكدا كه داهاتی نه‌وت به‌شێكی دیارنیه و گلده‌درێته‌وه و گه‌نده‌ڵی تیا ده‌كرێت، بۆیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ ناكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه پارتی و یه‌كێتین كه نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و پێشتریش وتمان كه رۆژگاری داهاتو ده‌ریخات كه كێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردندا نیه، سه‌لماندیان به په‌كخستنی په‌رله‌مان و كارانه‌كردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئاڕاسته‌ی یه‌كگرتو ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه و به یاسای 30 ساڵ له‌مه‌وپێش هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ده‌بێت فره‌بازنه‌یی جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه دۆخی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان و په‌كخستنی په‌رله‌مان به كاری پارتی و یه‌كێتی ده‌زانین و ئه‌وان دۆخی هه‌رێمیان به چه‌قبه‌ستویی هێشتوه‌ته‌وه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".