ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید هه‌ڕه‌شه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

  2022-05-09  |    142 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عه‌بدولواحيد
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک رایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی پەکخستنی کاری پەرلەمانی عێراقدا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین.

شاسوار عەبدولواحید، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکەمان بۆ راگرتنی موچەی ئەو پەرلەمانتارانە دەبێت کە بونەتە هۆی پەکخستنی کاری پەرلەمان و بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن، بەو پێیەی پێچەوانەی سوێندە یاساییەکەیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەکخستنی پەرلەمان دەبێتە هۆی دواخستنی ئیش و کاری دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان.

باسى لەوەشکرد، هاوپەیمانى سێقۆڵى بە 180 پەرلەمانتارەوە نەتوانن کۆبونەوەى پەرلەمان بکەن، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان چۆن دەتوانن ئەو کارە بکەن. 

وتیشی، داواش لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەكەین كە داوایان لێكراوە كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران دیاری بكەن، كاندیدێكیش بۆ سەرۆك كۆمار دیاریبكەن. ئەوەش بە چوار مەرج،


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ