کاروان گەزنەیی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هێزێکى ئەمنى ڕۆژانە به ئۆتۆمبێلى تایبەتى وەزارەتى پێشمەرگە، سەرانە لە هاوڵاتیان وەردەگرن و ئەو هێزە گرفتێکى زۆرییان بۆ دەروازەکە دروستکردوە و بازگەیەکیان داناوە، ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌وانه‌یان داوه به دادگا، ده‌شڵێت، "به‌بێ وجودی یه‌كێتی، چاره‌نوسی كوردستان له گیراوانی بادینان باشتر نابێت".
کاروان گەزنەیی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و تاڵانییه‌ی له خاڵه سنوریه‌كان ده‌كرێت به دیاریكراوی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی بگێڕدرێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی حكومه‌ت زۆر زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو مژده‌به‌خشییه‌ك مانگانه لیستی موچه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتێكدا كه لە ئێستادا، کە نرخى نەوت بۆ سەروى 110 دۆلار بەرزبوەتەوە، کە ئەگەر حکومەتى هەرێم هەر بەرمیلێک بەبڕى 102 دۆلار بفرۆشێت، ئەوا ڕۆژانە نزیکەى 48 ملیۆن دۆلار بۆ حکومەت دەمێنێتەوە و داهاتى مانگێکیش دەکاتە یەک ملیار و 444 ملیۆن دۆلار، بەڵام سەرەڕاى زیادبونى داهاتى نەوت و ناوخۆ و هاوکاریى هاوپەیمانان و 200 ملیارەکەى بەغدا بەرپرسانى هەرێم موچە لە کاتى خۆى دابەش ناکەن.
کاروان گەزنەیی ده‌ڵێت، "هێزێکى ئەمنى ڕۆژانە به ئۆتۆمبێلى تایبەتى وەزارەتى پێشمەرگە، سەرانە لە هاوڵاتیان وەردەگرن و ئەو هێزە گرفتێکى زۆرییان بۆ دەروازەکە دروستکردوە و بازگەیەکیان داناوە و گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن و پارەیان لێوەردەگرن و ئێمەش ناوى ئەوانمان داوە بە دەستەى دەستپاکیى و دادگا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ڕۆژانە لە ئێران و ئیماراتەوە سێ بۆ حەوت بارهەڵگر هاوردەى هەرێم دەکرێت، کە گومرگى هەریەکەیان 10 بۆ 15 هەزار دۆلارە، بەڵام بەبێ ئەوەى باجى گومرگ بدەن دێنە ناو هەولێر، منیش لە بەرامبەردا بەڵگەکانم ڕادەستى دادگا و دەستەى دەستپاکى کردوە، چونکە داهاتەکەیان ناچێتەوە خەزێنەى حکومەتى هەرێمى کوردستان".
کاروان گەزنەیی وتیشی، "ئه‌مڕۆ به‌ڕێكاری په‌رله‌مانی سزای یاساییمان تۆماركردوه تاوه‌كو هیچ كه‌س و گورپێك له‌ناو حزبی سایسی كوردستانه نه‌بێته مۆته‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و داهات و قوتی خه‌ڵكی كوردستان نه‌دزێت".
رونیشیكرده‌وه، "تا ئێستا ناسمانه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نه‌بوه، ته‌نها تۆز و خۆڵ و نه‌گبه‌تییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو داهاته زۆره‌ی مانگانه به‌ڵام ئه‌وه دۆخی دابه‌شكردنی موچه‌یه له هه‌رێمی كوردستان".
ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌رگیز ئه‌و دۆخه‌مان قبوڵ نه‌كردوه و چه‌ندین جار وتومانه به‌بێ وجودی یه‌كێتی چاره‌نوسی كوردستان له گیراوانی بادینان باشتر نابێت".