بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت و لەزۆرینەی ناوچە شاوخاوییەکان نمەباران دەبارێت، بەڵام ئێوارەی رۆژی سێشەممە کەشوهەوا دوبارە جێگیر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەمڕۆ لە هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا، هەروەها سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەم شوێنانە، کاریگەری لە ناوچە سنوریەکاندا زیاتر دەبێ کەهەندێ جار بۆ تاوە باران وبروسکە دەگۆڕێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى باش لە نێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو، هەروەها سبەی پێشبینی دەکرێت ئاسمان نیمچە هەور بێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچە ی جیاجیا کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمڕۆ و سبەی لە دهۆک ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە بارانی جیاجیا لە زۆربەی ناوچە کاندا، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کەش جێگر دەبێتەوە.