ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بايدن بۆچى له‌ئه‌وروپا ؟ دژى رووسيا چى كردوه‌ ؟

  2022-03-25  |    161 جار خوێندراوەتەوە
ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی گازی سروشتی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکان بە گازی سروشتیی روسیا.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ، بەلایەنی کەم 15 ملیار مەتر سێ جای دیکە سوتەمەنی جۆری LNG بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دابین دەکات. 

بەهۆی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردبوو، واز لە هاوردەکردنی گازی ئەو وڵاتە دەهێنن. بەوپێیەش دەبێت لە وڵاتانی دیکە هاوردەی گاز بکەن و پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەوەکان بدەن.  

رێککەوتنەکە لەکاتی سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەلجیکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و لوتکەی ناتۆ هات. 

 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکاریی ئەوروپییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەستبەرداری وزەی رووسیا ببن و "ئەمساڵ ئەمریکا هەناردەی گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا 15 ملیار مەتر سێجا زیاد دەکات."

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، سزاکانیان کاریگەریی گەورەیان لەسەر رووسیا هەبووە و "پاڵپشتییەکانی ئەمریکاش وا دەکات کەمتر پشت بە وزەی روسیا ببەستین." 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ