ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

سکاڵا لەسەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانى تۆمار دەکرێت

  2022-03-25  |    297 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
داواکاری گشتى هەرێم سکاڵا لەسەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانى تۆمار دەکات بەتۆمەتى سوکایەتیکردن بە ئاینى ئیسلامی و تێکدانى پێکەوەژیانى ئاینى لە کوردستاندا.

لە راگەیەنراوێکدا محەمەد رێکانی ئەندامى داواکارى گشتى رایگەیاندوە، كەسێك بەناوی ( شێخ نهرۆ) كە خۆی بە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی دادەنێت لە كورتە تۆمارێکی دەنگی دا ،بێ ڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ) ( صحابهكان) دەکات، کە ئاشکرایە (صحابه) لای ئێمەی کوردی موسڵمان، جێگەی ڕێزو بەرزڕاگرتنن، بەشێوازێک کە ناونانی منداڵی کورد بەناوی (صحابه) بە درێژای مێژوو یەکێک بوە لە بەڕێز و بەرزڕاگرتنی ئەو یارانەبوە کە پێغەمبەر (د.خ) ستایشیان کردون و ڕێزی لێناون.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە، بۆیە داوای کردوە کە ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی ونەتەوەیەکانمان پارێزراو بن لە هەر بەڕێزی و سنور بەزاندنێک.بابەت/ سکاڵا

وەك بەڕ ێزتان ئاگادارن كە ڕێزگرتن لە ئاين و سومبولە ئاينی یەکانی هەر نەتەوە و كۆمەڵە كەسێك بەپێی دەستور و ياسای عێراقی و کوردستانی پارێزراوە، بۆ ئەوەى كەس سوكايەتی و زێدەڕۆی نەكاتەسەر پیرۆزيەكانی نەتەوەو ئاينێكی تر و گيانی پێكەوە ژيان و لێبوردەی لە كوردستان بەردەوام بێت، ئەمەش لە ماددەی (٢) ی دەستور عيراقی سالی ٢٠٠٥و ياسای سزاكانی عێراقی ژمار(١١١) ی سالی ١٩٦٩ هەمواركراو ، لە ماددەی (٣٧٢) هاتوو:

(سزادەدرێت بە بەندكردن كە لە سێ ساڵ زياتر نەبێت يان بە پێبژاردن كە لە( ٢ مليون تا ١٠ مليون) زياتر نەبێت : هەر كسێك بە ئاشكرا بێ رێزی بە باوەر ، يان سومبولێك يان كەسايەتيەك كە جێگەی پيرۆزی و بەرزراگرتن و رێز بێت لای كۆمەلەيەكی ئاينی.)

(يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات: او بغرامة لاتزيد على ثلثمائة دينار.

١– من اعتدى باحدى طرق العلانية على معتقد لاحدى الطوائف الدينية او حقر من شعائرها.

٥- من اهان علنا رمزا او شخصا هو موضع تقديس او تمجيد او احترام لدى طائفة دينية).

كەسێك بەناوی ( شێخ نهرۆ) كە خۆی بە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی دادەنێت لە كورتە تۆمارێکی دەنگی دا ،بێ ڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ) ( صحابهكان) دەکات، کە ئاشکرایە (صحابه) لای ئێمەی کوردی موسڵمان، جێگەی ڕێزو بەرزڕاگرتنن، بەشێوازێک کە ناونانی منداڵی کورد بەناوی (صحابه) بە درێژای مێژوو یەکێک بوە لە بەڕێز و بەرزڕاگرتنی ئەو یارانەبوە کە پێغەمبەر (د.خ) ستایشیان کردون و ڕێزی لێناون.

بۆیە ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە، داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو ، بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی ونەتەوەیەکانمان پارێزراو بن لە هەر بەڕێزی و سنور بەزاندنێک .

لەگەڵ ڕێزدا

د. محمد رێكانی داواكاری گشتی


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ