ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

به‌رپرسێكى گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتى و يه‌كێتى و دان به‌ڕاستى ده‌نێت

  2022-03-25  |    1037 جار خوێندراوەتەوە
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
یەكێك لەو حەوت كەسەی چاودێری كارەكانی گۆڕان دەكەن بۆ گەیشتن بە كۆنفرانسی نیشتمانی دەڵێت:" هیچ وەزارەتێكی ئەم حكومەتی هەرێمە بەوەزارەتی دارایشەوە هیچ دەسەڵاتێكیان نییە، تەنها هەندێ كاروبار بەشێوەی رۆتینی جێبەجێ دەكەن".

نزار مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" داهاتی نەوت لەسەدا 50ی نایاتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، داهاتەكانی ناوخۆ بەرێككەوتنی پارتی و یەكێتی كە داهاتەكان 57 بە 43 تەسلیمی وەزارەتی دارایی بكەنەوەو ئەوی تری ببەن بۆ خۆیان، هیچ مانایەك بۆ هیچ وەزارەتێك نییە بەتایبەت وەزارەتی دارایی".

ناوبراو وتیشی:" ئەو داهاتەی كە بۆیان دیاری كراوە بۆ دابین كردنی مووچە، 350 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتە، ئەوی دیكەی پارتی لەسەدا 57ی دابین دەكات و یەكێتی لەسەدا 43ی داهاتەكانی گومرگ و باج و رسوماتەكان دەداتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئەوی دیكەی بۆ خۆیانە، گۆڕان زەرەرمەندی یەكەم بووە، بەدەرەجەی یەكەم گۆڕان زەرەرمەندەو چونكە بزوتنەوەی خەڵك و دەنگدەرەو دەیەوێت كار بكات و هیچ مانایەك بۆ مانەوەی گۆڕان لە حكومەتدا نەماوە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ