ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

سالار مەحمود: كورد بەدابەشبون بەسەر ماڵی ترازاوی شیعە ھیچی دەستناکەوێت

  2022-03-25  |    123 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
سالار مەحمود، ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەبەغدا بەسەر دوبەرەی ناکۆک دابەش بون، بۆیە باوەڕی وایە "كورد بەدابەشبون بەسەر ماڵی ترازاوی شیعە ھیچی دەستناکەوێت، جگە لە ئاگربەردان لەماڵی ترازاوی خۆی."

سالار مەحمود لە نوسینێکدا بەناونیشانی "دواین بزمار لە تابوتی دیموکراسی عیراق درا" کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، "کورد لە کوردستانی عێراق بە نوێنەرایەتی ھێزە سیاسیەکانی دابەشبوە بەسەر دو بەرەی دژە کورد".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "کوردستان دەورە دراوە بە کەڵپەی داگیرکەر، تەنیا بەغدا بۆ ئەم قۆناغە قوڵایی کار بو، ئەویش زو گۆڕا بۆ بازاڕی عوکازو کڕین و فرۆشتنی قەزیەو ویژدان. هەروەها ھەڵبژاردن و پەرلەمان لەھەمو ماناکانی داماڵرا و بەغدا بوەتەوە پایتەختی دژایەتی ھەمو مافەکانی کوردستان."

 لەبارەی بونی کوردیش بەبەشێک لە کێشەکانی ناوماڵی شیعە، سالار مەحمود باوەڕی وایە "كورد بەدابەشبون بەسەر ماڵی ترازاوی شیعە ھیچی دەستناکەوێت، جگە لە ئاگربەردان لەماڵی ترازاوی خۆی."


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ