موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند، ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری دانیشتنەکە شیعەبن، ئەوا دوامان لێبکەن هاوپەیمانێتییەکەمان شیعیی بێت.
ئەمشەو 25ی ئازاری 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتیدا لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری دانیشتنی پەرلەمان شیعەن، ئەوا داوامان لێبکەن با گەورەترین هاوپەیمانێتیمان تەنها شیعیبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام ئەوە زۆر دورە، بۆیە با یەک لەسەر سێ پەکخەرەکەی ئێوە نیشتمانیی بێت و هاوپەیمانییەکەی ئێمەش نیشتمانیی بێت".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "ئەگەر وانەکرێت، ئەوا پێویستە "یەک لەسەر سێی پەکخەر نیشتمانیبێت" و هاوپەمانێتییەکەشمان نیشتیمانیبێت".