ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

درز خستنە ناوماڵی شیعە، بەبێ باج تێناپەڕێت

  2022-03-25  |    1290 جار خوێندراوەتەوە
عەبدولستار مەجید
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، نەدەبوایە لایەنێکی هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە ناکۆکییەکانی ناو ماڵی شیعە، چونکە لە دروستکردنی "کەلێن و درز لە ناو ماڵی شیعە، ڕەنگە بەبێ کێشە لێی دەرنەچین !".

عەبدولستار مەجید ئەمڕۆ هەینی لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەشكردوە، ناکۆکی ناو ماڵی کورد لە بەغدا، بوەتەهۆی "دروستبونی درز و کەلێن لە ناو ماڵی شیعەش کە ئەمەیان ڕەنگە بەبێ کێشە لێی دەرنەچین !".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "نە ئەوەی سەردەمێک عێراقتان لەو میللەتە کردبوە زیندان و دەتانویست لێیدەربچن و ببنە دراوسێی، لەو کاتەدا خەڵکتان بە گوتاری قەمی و دژایەتی عێراق شەحن دەکرد، نە ئەمەش کە ئێستا ڕکابەری یەکتر دەکەن لەسەر عێراقچێتی".

 سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵی دادگەریی دەڵێت، ناکۆکی لایەنەکانی کورد لەبەغدا، قەیران و ناکۆکییەکان لەناوخۆی هەرێم قوڵتر دەکاتەوە  و "لە ئاستی عێراقیش ڕەنگە یاریکردن بێت بە ئاگر، بەجۆرێک چونە نێوان شیعە و بونە بەشێک لە ناکۆکی لایەکیان لەسەر حسابی لایەکی دیکەیان، بەبێ باج تێناپەڕێت."

ئەوەشی خستوەتەڕو، نەدەبو کورد خۆی لەو ناکۆکیانە هەڵقورتێنێت، چونکە میللەتی کورد کێشەی ژیان و گوزەرانی هەیە، "بەداخەوەش دەبێ خەڵک و میللەتێک باجی ئەو دەستبادان و ناکۆییانە بدات !".


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ