بڕیارە سەرەتای هەفتەى داهاتوو سەرۆکى پەرلەمانى عێراق سەردانى ئێران بگات و لەگەڵ هاوتا پەرلەمانییەکەى کۆبێتەوە.
نوسینگەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بڵاویکردەوە، بریارە رۆژی یەک شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى شاندێک بگاتە تاران.
سەردانەکە لەسەر بانگهێشتى محەمەد باقر قالیباف سەرۆکى ئەنجومەنى شورای ئێرانە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بە ئامانجی سەردانەکە نەکردوەو تائێستاش هۆکاری بانگهێشتکردنەکە نەزانراوە.