ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

شەوێكی ئاڵۆز لەبەغدا بەڕێوە دەچێت

  2022-03-25  |    1667 جار خوێندراوەتەوە
پارتی
ئەمشەو ژمارەیەكی زۆر كۆبونەوە لەبەغدا لەلایەن هەردوو وەفدی یەكێتی و پارتی بۆ سەرخستنی كاندیدەكانیان بەڕێوەدەچێت.

زانیاریەكان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێتەوەو گەورەترین ئامانجیش جگە لە بەدەستهێنانی متمانەی لایەنەكانە بۆ كاندیدەكەیان، هاوكات بۆ شكست پێهێنانی كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانی عیراقە.

هەروەها پارتیش بەوەفدەكانی كە ژمارەیەكی زۆر سەركردەی دیاری وەكو هۆشیار زێباری و فازڵ میرانی و فواد حسێن و چەندینی تر لەبەغدان و ماڵ بەماڵی سەركردەی لایەنە سیاسیەكان دەكەن، هەرچەند باس لەوەشدەكرێت پارەیەكی زۆریان بەخشیوەو كۆبونەوەی ژێر بەژێری زۆریان لەگەڵ پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئەنجامداوە.

بەڵام لەهەمووی گرنگترو كاریگەرتر، ئەو وەفدەی ئێرانە، كە ماوەی هەفتەیەكە بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكات و چەندین نامەی ئاگادار كردنەوەیان داوەتە سەدرو هەڕەشەی توند دەكەن لەوەی ماڵی شیعە بترازێت رەحم بەكەس ناكەن.

وەفدەكەی ئێران ئەمشەو كۆبونەوەكانی چڕ دەكاتەوەو رەنگە هەڕەشەی توندتر بكرێت و بژاردەی جوڵاندنی هێز لەئارادایە.



>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ