ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ئێران سوپاكەی بەرەو خاكی هەرێم دەجوڵێنێت

  2022-03-25  |    2181 جار خوێندراوەتەوە
پارتی
چاودێرێكی سیاسی نهێنیەكی گەورە ئاشكرا دەكات و جەختدەكاتەوە، لەدوای بۆردومانە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر هەولێرو ماڵەكەی شێخ باز هەڕەشەی كردوە ئەگەر بێتوو پارتی یاری بەدۆخی سیاسی عیراق بكات و هۆكاربێت بۆ تێكدانی ماڵی شیعە هێز دەجوڵێنین بەرەو خاكی هەرێم.

ئەو چاودێرە كە داوایكرد ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت، بۆ ئەنواپرێس ووتی: ئێران وەفدێكی باڵای رەوانەی بەغدا كردوەو بەشێوەی نهێنی چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامداوە،هاوكات هۆشداری توندی داوەتە سەدریەكان و لەبەرامبەریشدا توویانە، بۆ ئێران سەخت نیە بڕیاری جوڵاندنی هێز بدات بۆ ناو خاكی هەرێم ئەگەر بێتوو پارتی لەسەر هەڵوێستەكانی بەردەوام بێت و ئەجیندای دەرەكی  بەسەر ماڵی شیعەدا جێبەجێ بكات.

بەپێی وتەكانی ئەو چاودێرە، هەڕەشەی ئێران لەسەدریەكان و پارتی دوو دڵیەكی لەئەنجامدانی كۆبونەوەكەی رۆژی شەممە دروست كردوەو تەنانەت هۆشداری  دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو كۆبونەوەیە.

ئەو چاودێرە ئەوەی ئاشكراكرد، دوو ئەگەر لەبەردەم كۆبونەوەكەی پەرلەمانە، یەكەم ئەنجامبدرێت یان دەستەوەستان ناوەستێت و ئەنجامیش نەدرێت مەترسی شەڕی ناوخۆ هەیە لەنێوان لایەنە شیعەكان.

 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ