بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە پارێزگاكانی هەرێم پێشبینی بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند دەكرێت لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەروەها ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، لە پارێزگاكانی هەرێم، ئەمڕۆ، ئاسمان پەلە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە وە زیاد بوونی خێرایی با، وە بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەكان.
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەکات و ناوچەی جیاوازدا.