شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران هەرێمی کوردستانو وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە، دهشڵێت، "لهچوارشهممهى داهاتوهوه ئهو شهپۆله ڕوو لهناوچهكه دهكات".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ئاشكرایكردوه، "ئەمڕۆو بەتایبەت سبەینێ ھەینی بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرمو ناوبەناو ھاتنی ڕێژەیەکی کەم (شێ)وه کە لەباشوری ڕۆژئاوای ناوچەکەوە درێژدەبێتەوە بۆسەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێتو تا کۆتایی ھەفتەی ئاییندەش کاریگەرییەکانی دەمێنێتەوە".
دهشڵێت، "لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیە پێشبینیدەکرێت (ھەولێر لەنێوان 19-21 پلە، سلێمانی 18-20 پلە، دھۆک 18-19 پلە، ھەڵەبجە 19-21 پلە، کەرکووک 20-23 پلە) بەزۆری ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێتو ھەندێک کاتیش پەڵە ھەور دروستدەبێت".
ئەوەشیخستۆتەڕوو، "لەچوارشەممەی ھەفتەی ئایندەوە 6ى 12وه کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکانی دەریای سورو ناوەڕاست قۆناغ بەقۆناغ بۆسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە، سەرەتاش بەلاوازییو بەھەورەبروسکەو بارانی ناجێگیرو پەرتەوازە کاریگەری دەبێت دواتر لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینیدەکرێت کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆو بارستە ھەواساردەکان چالاکتربێتو شەپۆلی بەفرو بارانبارین بەڕێژەی زۆرو باش ھەرێمی کوردستانو وڵاتانی ناوچەکەش بگرێتەوە".