ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

مستەفای سەید قادر لەیەکەم وێستگەی دەنگدان شکستی هێنا

  2024-01-20  |    1280 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ مستەفای سەید قادر لەیەکەم وێستگەی دەنگدانی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان شکستی هێنا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆنفرانسەکە بە ئەنواپرێسی وت، ئەمڕۆ لەدەنگدان بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی  دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان کە دووڕۆژ دەخایەنێت، زۆرینەی دەنگدەران دەنگیان دژی هەڵبژاردنی  مستەفای سەید قادردا سەرچاوەکە وتیشی کاتێ زانرا کە زۆرینەی لەدژی هەڵبژاردنی

مستەفای سەید قادر دەنگیاندا پرۆسەی دەنگدانەکەیان تێکەڵکردو دواتر مستەفای سەید قادر کشایەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد زۆرینەی ئەندامانی کۆنفرانس دڵخۆشبوونو بەمەش مستەفای سەید قادر زۆر نیگەران بووە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ