ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

مەترسیی جەنگی سێیەمی جیهانیی هەیە

  2024-01-19  |    613 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
بەپێی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەڵمانیا کەڕۆژنامەی “بیڵد” بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەکانی جیهان خۆیان بۆ ئەگەری دەستپێکردنی جەنگی سێیەمی جیهانیی بەهۆی فراوانبوونی جەنگی رووسیا دژ بە ئۆکرانیا لەڕێگای هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناتۆ لە ساڵی داهاتوودا، ئامادەکاری دەکەن.

ۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوروپا خۆی بۆ هێرشێکی گریمانکراوی ڕووسیا بۆ سەر ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئامادە دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشە ڕەنگە سەرەتا بەهێرشێکی ئەلیکترۆنی دەستپێبکات.

ئەوەش هاتووە: یەکێک لە سیناریۆگریمانکراوەکان کۆکردنەوەی نزیکەی200 هەزار سەربازی ڕووسیا لەخۆدەگرێت و پێشبینیشی کردووە کە ئەم سیناریۆیە لە مانگی شوباتی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردن بکرێت.

ئەو بەڵگەنامەیەی رۆژنامە ئەڵمانییەکە بڵاویکردۆتەوە، ئەمەشی بۆ هۆکاری کەمبوونەوەی هاوکاریی دارایی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا گەڕاندەوە، کە مۆسکۆ دەیقۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی مەترسیدار لە ناوچەی باڵتیک تا مانگی تەمموزی داهاتوو، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئەو بیرۆکەیەی کە گوایە کەمینە نەتەوەییەکانی ڕووسیا لەم ناوچەیەدا دەکرێنە ئامانج. هەروەک “ڕەنگە ڕووسیا هەوڵی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوان بدات لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا کە تێیدا نزیکەی50 هەزار سەربازی ڕووسیا لەڕۆژئاوای ڕووسیا و بێلاڕوس بەشداریی تێدا بکەن.”

باسی لەوەشکردووە کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا ئەو بیانووانە بۆ کۆکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە وڵاتانی بەڵتیک تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی 2025 بەکاردەهێنێت، هەروەک پێشبینی کردووە کە ناتۆ تا مانگی ئایاری2025ڕێوشوێنی بەرفراوانی خۆپارێزی بگرێتەبەر، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ کۆکردنەوەی هێزەکانی ڕووسیا و ڕێگریکردن لە شەڕی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ڕۆژئاوا.

رۆژنامەی بیڵد باسی لەوەکردووە کە هەموو ئەو زانیاریی و سیناریۆیانەی لەناو بەڵگەنامە نهێنییەکەدا هاتوون، لەلایەن جەنەراڵەکانی سوپای ئەڵمانیا و بەشێک لە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانەوە دانراون.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ