ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

لەبارەی هۆشداری دان بە بافڵ تاڵەبانی ، سەنگاوی هاتە دەنگ

  2024-01-07  |    2683 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوا پرێس
نوسینگه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ناوی ناوبراوو و عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ چه‌ندین په‌یجی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، راگه‌یه‌نراوێك به‌ناوی مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وه‌ك دوو سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتی كه‌ پێشتر به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌بوو، بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ داواده‌كه‌ن "هێزی حه‌فتای یه‌كێتی ته‌سلیمی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كرێت بۆ مووچه‌ی مانگانه‌".

"ئەنوا پرێس" په‌یوه‌ندیكرد به‌ نووسینگەی مه‌حموود سه‌نگاویه‌وه‌ بۆ راستی و ناراستی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، دێكان شه‌هید حه‌مه‌ چاوشین به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ"ئەنوا پرێسی " جەختی کردەوە:  ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ ئه‌سڵ و ئه‌سایی نیه‌و كاك مه‌حمود بێئاگایه‌ لێی.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
راگەیاندراوێك بۆ ڕای گشتی لەبارەی مەترسی لەسەر یەكەی حەفتای پێشمەرگە

بەڕێزان ئێمە وەك دوو سەركردەی دێرینی (گەرمیانی) یەكێتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەشێكی زۆری تەمەنی خۆمان لەپێناو خزمەتكردن بە یەكێتی و دروستكردنی سوپایەكی بەهێزی پێشمەرگەی یەكێتی دانا و خۆشبەختانە توانیمان لەم ماوەیەدا هێزەكە بگەیەنینە ئەوپەڕی توانای خۆمانەوە.

ئێستا كە ئێمە لە نێو یەكێتی و لە ناوەندی بڕیاری حزبەكەماندا پەراوێزخراوین و بەداخەوە كەس گوێ لە كەسانی تێكۆشەری نێو حزبەكەمان ناگرێت، هەندێك زانیاریمان پێ دەگات كە باس لەوە دەكەن، سەركردایەتی ئێستای حزبەكەمان خەریكی گفتوگۆن لەگەڵ بەڕێزان لە دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی یەكەی حەفتای پێشمەرگە تێكەڵ بە پێكهاتە و ڕێكخستنەكانی حەشدی شەعبی بكرێتەوە.

ئێمە دەزانین بارودۆخی پێشمەرگە قارەمانەكانی یەكێتیمان بەهۆی نەبوونی مووچە و هەندێك فەرماندەی گەنج كە بەهۆی دۆخی تازەی حزبەكەوە بوونەتە بڕیار بەدەست، لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام دەمانەوێ بەبیر هەموان بێنینەوە كە هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی لەپێناو بەرگریكردن لە كوردستان دامەزراون و حەشدی شەعبیش ئەگەرچی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لە قۆناغی 16ی ئۆكتۆبەریشدا هاوپەیمانێكی بەهێزی یەكێتیمان بوون، بەڵام هێزێكی تایبەت بە برا عەرەبە شیعەكانمانن و ناكرێ لە ژێر هیچ پاساوێكدا، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی، یەكەی حەفتا لەپێناو مووچەیەكی مانگانە یان هەر دەستكەوت و ئیمتیازاتێكی دیكە، تێكەڵی حەشدی شەعبی بكەنەوە.

ئێمە لێرەوە هۆشداری بە سەركردایەتی یەكێتی دەدەین كە ئەم بڕیارە، بڕیارێكی خۆكوژییە و ئەنجامەكەی زۆر مەترسیدار دەبێت. بۆیە تكا لە هەموو خەڵكی دڵسۆزی كوردستان دەكەین، فشار بكەن بۆ راگرتنی ئەم گفتوگۆیە و كۆتاییهێنان بەو مەترسیەی كە لەسەر چارەنووسی یەكەی حەفتای پێشمەرگە هەیە. بە پێچەوانەوە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا یەكێتی زەرەرێكی گەورەی بەر دەكەوێت كە بە ئاسانی قەرەبوو ناكرێتەوە.

بژی پێشمەرگە.. بژی كوردستان

عەدنان حەمەی مینا
مەحمود سەنگاوی


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ