ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ناوزڕاندنی ڕۆژنامەنوسێکی کورد ئیدانەکرا

  2024-01-03  |    660 جار خوێندراوەتەوە
مەحمود یاسین -ڕۆژنامەنوس
دوای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەندین پەیجی سێبەر و نزیکلە دەسەڵاتەوە،هەڵمەتێکی ناوزڕاندن خرایە سەر ڕۆژنامەنوسی کورد،یاسین مەحمود کە لە دەرەوەی وڵات ژیان ئەکات،لەبەرامبەردا بەشێکی بەرچاو لە ڕێخراو و کەسایەتیەکان دژ بەم هەڵمەتە ناڕەوایە دژ بەم ڕۆژنامەنوسە وەستانەوە و ڕایانگەیاند،لەجیاتی سوپاسی ماندووبوونەکانی بکرێت،هەڵمەتی ناوزڕاندنی بۆ ئەنجام ئەدرێت

ئەنواپرێس - دانیار محەمەد

لەبارەی ئەم باسەوە سەنتەری میترۆ، بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕاگەیاندراوێکی لەژێر ناونیشانی "دژ بە هەڵمەتی ناوزڕاندن و درۆ" پشتیوانی خۆیان لە ڕۆژنامەنوسی کورد مەحمود یاسین ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە نوسەرو رۆژنامەنوس (مەحمود یاسن كوردی) دەكات و سەركۆنەی ئەو كەمپینەی میلیشیایی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات دژ بەو نوسەرە، كە بەشێكی زۆریان بە پارەی سیاسی بەڕێوەدەبرێن، بوونە كارگەی بەرهەمهێنانی درۆ و تۆمەتهەڵبەستن بۆ رۆژنامەنوسان و نووسەر و رەخنەگران.

هەروەها باس لەوەش کراوە، ساڵی پار هەندێ نوسەرو رۆژنامەنوسی دیار، ناویان كەوتە تۆڕی ئەم كارگانە، لەسەرەتای ئەمساڵیش رۆژنامەنووس محمود ياسين كوردي، كردۆتە ئامانج.

دوابەدوای ئەوە،ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە تویتێکدا ڕایگەیاند مه‌حمود یاسین كوردی لە هیچ بارێکدا موستەحەقی ئەوە نییە تیرۆری کەسێتی بکرێت

ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجێکی ڕۆژنامەوانە، سەری خۆی هەڵگرتوە و لە غەریبی ژیان ئەکات، یەکێکە لەو چەندین ڕۆژنامەوانەی ساڵانێکە دەیناسم، لەوەتەی دەنوسێت و قسەئەکات تەنانەت بە دێڕێکیش قسەیەکی خێری لەسەر حیزبەکەی ئێمە نەکردوە و هەرگیز دەستی لێنەپاراستووین بەڵام مافی خۆیەتی گوزارشت لە خۆی بکات، بیروباوەڕی جیاواز بێت، لەگەڵ یان دژبەری دەسەڵات بێت و لە هیچ بارێکدا موستەحەقی ئەوە نییە بەو شێوەیەی چەند ڕۆژی ڕابردو، بە بەرنامە کار لەسەر تیرۆرکردنی کەسێتی بکرێت و پەلاماری باوک و دایکی کۆچکردوی بدرێت

هەروەها سەبارەت بەم پرسە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوە نوێ لە عێراق، ئەمکارەی بە شکستخواردوی دەسەڵاتی کوردی ناوهێنا و هۆکاری ئەوەی بە فەشەلی بەڕێوبەردنی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتداران و ترسیانە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و ئازادیخوازان.

 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ