ئەمڕۆ سێ شەمە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرۆکی شارەوانیەکانی گەرمیان بە یەک ساڵی زیندانی ئیقاف تەنفیز سزا درا..
کاوە لەتیف پارێزەری کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئەنوا پرێسی وت ، ئەمڕۆ سێ شەمە دادگای کەتنی کەلار بەرزان کەریم سەرۆکی شارەوانیەکانی گەرمیانی بە زیندانی یەک ساڵ سزا دا بە "ایقاف تەنفیز" واتا سزاکە ڕادەگیرێت ...
وتیشی ،هەروەها دادگا بڕیاری داوە کەریم عەلی حەقی قەرەبووشی دەبێت دوای بڕیاری وەرگرتنی بڕیاری کۆتای لەلایەن دادگای تەمیز ..
کاوە لەتیف ئەوەشی وت ، بەڵام ئێمە بڕیارەکە تەمیز دەکەینەوە و داوای سزای زیاتر دەکەین ..
وتیشی ، سزاکە لەسەر سکاڵای کەریم عەلی بوو بەتۆمەتی ناوزڕاندن .