ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی سەردانی خانەقینی کرد ، بەوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆماوەی چەند دەقەیەک ڕێگری لەناوبراو کرا لە بازگەی باوەمەحمود تا فەرمان لەسەرەوە هاتووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئەنواپرێسی وت ، ئەمڕۆ لەبازگەی باوە مەحمودی سەر بەقەزای خانەقین ، لەکاتی چونی قوباد تاڵەبانی بۆ شاری خانەقین ڕێگری کرا لە ناوبراو ...
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد ، زیاتر لە پێنج دەقە لە بازگەکە ڕێگری کرا لە قوباد تاڵەبانی و لەبازگەکە نەیانهێشت تێ پەڕێت ، تا لەسەرەوە فەرمان کراوە ئەوکات تێپەڕی ...
لەپاش 16ی ئۆکتۆبەرەوە بازگەی باوە مەحمود بازگەی هاوبەشی هەرێم و عیراقە ..