ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

هەرئێستا عوسمان حاجی مەحمود پەیامێکی بەپەلەی ڕاگەیاند

  2023-12-14  |    1944 جار خوێندراوەتەوە
لە عوسمانی حاجی مەحمود لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت "سەرەڕای بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا وکەموکورتیە کانیتر، سەرەرای بونی هەر تێروانین و رەخنەیەك كە لەسەر دۆزی سیاسی و خراپی بژێوی كە هەمانە، داواکارم لە هەمو کوردستانیانی ئەو ناوچانە، ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن

پەیامێك لە عوسمانی حاجی مەحمودەوە
هاونیشتمانیانی خۆشەویست، كوردانی دانیشتوی كەركوك وناوچە دابرێنراوەكان، هەمووتان دەزانن  کێشەی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی مێژویی نیشتمانی و نەتەوەییە و ئەرکی هەمو تاکێکی کوردستانییە، بەگرنگی و گیانی نەتەوەییەوە لەسەر ئەو پرسە هەڵوێست وەربگرین،  لە هەوڵدان و خەباتکردن بەردەوامبین بۆ یەكلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچانە، بۆیە سەرەڕای بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا وکەموکورتیە کانیتر، سەرەرای بونی هەر تێروانین و رەخنەیەك كە لەسەر دۆزی سیاسی و خراپی بژێوی كە هەمانە،   داواکارم لە هەمو کوردستانیانی ئەو ناوچانە، ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، چونكە بەشداریكردن و دەنگدانی ئێوە سەنگی كورد لەوناوچانە بەهێزتر و پایەدارتر دەكات، بۆیە بۆهەموان ئەوە گرنگە كە پرسی نیشتمان و نەتەوەیمان لەو ناوچانە لەپێش هەر شتێكی ترەوەیە و پێویستە نیشتمان و نەتەوە تێكەڵ بەپرسە سیاسی و حزببییەكان نەكرێن و بون و مانەوەیان لامان جێگیر و بەردەوام بن، دیارە  تەمەنی هێز و لایەنە سیاسیەکانیش کاتی و کورتن.
عوسمانی حاجی مەحمود
14/12/2023


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ