ناوەندی باڵای گەرمیانی لە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەنجامدانی (چوارەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەت(بۆ شیعر) بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنن؛
ئەم فێستیڤاڵ موڵکی ناوەندی باڵای گەرمیانە، هەرکاتێک بارودۆخ و دەرفەتی گونجاو ڕەخسابۆمان ئەوە ڕاستەوخۆ لە ڕاگەیاندنی ناوەندی باڵامانەوە چوارەمین فێستیڤاڵ ڕادەگەیەنین، ئەوەی ئێستا دەوترێت لەسەرچوارەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەت بابەتێکی کەسییە و بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەتەوە نییە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە ؛
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانی (چوارەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەت(بۆ شیعر).
هەموو ئەدەب دۆستان و شاعیران و نووسەران ئاگادارن ناوەندی باڵای گەرمیان(ی.ل.د.ک)، تاوەکو ئێستا (سێ) فێستیڤاڵی خەڵاتی زێرینی لەتیف هەڵمەتی ڕێکخستووە، لە پلان و بەرنامەماندایە (چوارەم) فێستیڤاڵیش ئەنجام بدەین .
ئەم فێستیڤاڵ موڵکی ناوەندی باڵای گەرمیانە، هەرکاتێک بارودۆخ و دەرفەتی گونجاو ڕەخسابۆمان ئەوە ڕاستەوخۆ لە ڕاگەیاندنی ناوەندی باڵامانەوە چوارەمین فێستیڤاڵ ڕادەگەیەنین، ئەوەی ئێستا دەوترێت لەسەرچوارەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەت بابەتێکی کەسییە و بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە فێستیڤاڵی خەڵاتی زێڕینی لەتیف هەڵمەتەوە نییە.
ناوەندی باڵامان بەهیچ جۆر بەرپرس نییە لەئەنجامدانی هەر چالاکییەکی ئەدەبی لەژێر ناونیشانی (چوارەمین فێستیڤاڵی لەتیف هەڵمەت) سازبکرێت، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین لە ژێر ئەم ناونیشانە فیستیڤاڵی شیعری ئەنجام بدات و بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینەبەر، بەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەدەب دۆستان و شاعیران و لاوانی داهێنەری نوێگەری شیعری کوردی.
ناوەندی باڵای گەرمیان(ی.ل.د.ک)
٢٢ی سەرماوەرزی ٢٧٢٣ٚی کوردی ــ ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ی زاینی