دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە دژی محەممەد شیاع سودانی تۆمارکرابوو کە تێیدا پابەندی دەکرد بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری پارتی ئوممەی عێراقیش کە سکاڵاکەی تۆمارکردبوو زانیارییهك ئاشكرادهكات.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى عێراقى بڵاویكردۆتهوه، دادگای باڵای فیدراڵیی سکاڵای سهرۆكى پارتێکی عێراقی ڕەتکردۆتهوه کە داوایکردبوو حکومەتی عێراق پابەندبکات بەپێدانی شایستە داراییەکانو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لهبهرامبهریشدا میسال ئالوسى ئەمینداری پارتی ئوممەی عێراقی کە خاوهنى سكاڵاكهیه بهمیدیاى نزیك لهپارتى وتوه، "پاساوی دادگاکە ئەوەبوو من کوردنیمو زەرەرمەندنیم لەو بابەتە، بەڵام سکاڵاکە بەشێوازێکی دیکە پێشکهشى دەکەمەوە".
بەگوێرەی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە دادگا بۆ تاووتوێکردنی دوو سکاڵای پەیوەندیدار بەهەرێمی کوردستان کۆبۆوهو بڕیاری ڕەتکردنەوەی ئەو سکاڵایەیدا کە لەلایەن مەحمود حوسێن ڕەزا عگێلی ئەمینداری گشتیی پارتی ئوممەی عێراقییەوە لەدژی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدژی پێنەدانی شایستە داراییەکانی هەرێمو موچەی فەرمانبەرانی کوردستان تۆمارکرابوو.
مەحمود عگێلی ئەمینداری گشتیی پارتی ئوممە دوای بڕیارهكهى دادگای فیدراڵی وتویهتى، "دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی ڕەتکردەوە، چونکە پێیانوتم من لەنەتەوەی کوردنیمو لەنەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانو پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی زەرەرمەندنیم، بۆیە ڕەتکرایەوە".
ئهوهشى وتوه، "من لەدوای بڕیارەکەی دادگا پەیوەندییم بەهەندێک لەدۆستو نزیکەکانم لەبرایانی کورد کردو بڕیارە بەناوی ئەوانەوە سکاڵایەکی دیکە پێشکهش بکەینەوە".
نیگەرانیی خۆشی لەو بڕیارە نیشانداو وتویهتى، "دەبوایە دادگاکە بزانێت ئێمە نوێنەرایەتی پارتێکی سیاسیی دەکەین کە ڕۆڵەی کوردو عەرەبو پێکهاتەکانی دیکەو ئایینو مەزهەبەکان بەبێ جیاوازی ئەندامن لەلای ئێمەو بۆ ئێمە هەموو ئەو پێکهاتانە یەکنو بەرگری لەهەمویان دەکەین".