عهبدوڵاى مهلا نورى پهرلهمانتارى پێشوو له وتارێكدا به ناونیشانى هەمواری یاسای نەوت و گاز… ئەو تاوانەی بە بێدەنگی تێپەڕی! ئاشكراى كردوه پارتى به هاوكارى یهكێتى و گۆران و بێ دهنگى نهوهى نوێ ئهنجومهنى ههرێمى نهوتى و گازى خستهژێر دهستى خۆى .
ئهوپهرلهمانتاره له بهشێكى وتارهكهى نووسیویهتى " رۆژی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٢، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئەنجامداو تێیدا هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٧، یاسای نەوت و گازی پەسەند کرد؛ بە تایبەت ماددەی (٤) هەموارکرایەوە، کە پەیوەندی بەپێکهاتەی ئەنجومەنی هەرێمیی نەوت و گازەوە هەیە.
لەو کاتەدا بەهۆی هەڵبژاردنی جۆرێک لەبێدەنگی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی ڕۆژێک پێش ئەوەی هەمواری ئەم یاسایە لە هۆڵی پەرلەماندا پەسەند بکرێ، دوو مامۆستاکەی زانکۆی هەولێر لەلایەن خوێندکارێکەوە کوژران، ئەم روداوەش مێدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ چەند رۆژێک سەرقاڵ کرد، ئەمانە بونە هۆی ئەوەی پەردە بەسەر ئەم پرسە هەستیارەدا بدرێ و بابەتی هەمواری یاسای نەوت و گاز، نەبێتە جێگای سەرنج و بایەخی رای گشتی.
دهشڵێت " ئەندامەکانی ئەم ئەنجومەنە پێش هەمواری یاسای نەوت و گاز پێکدەهات لە (٥) کەس، کە بریتیبوون لە: سەرۆکی حکومەت ــ پارتی، جێگری سەرۆکی حکومەت ــ یەکێتی، وەزیری سامانە سروشتیەکان - پارتی، وەزیری دارایی ــ گۆڕان، وەزیری پلاندانان ــ یەکێتی. واتە دوو پارتی، دوو یەکێتی، یەک گۆڕان.
بەڵام نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، کە رێکەوتی ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢ و واژۆی مەسرور بارزانی لە سەرە، ئاماژە بەوە دەکات لە ئەنجومەنی وەزیراندا پرۆژە یاسایەک پەسەند کراوە، کە مەبەست لێی هەموارکردنەوەی مادەی (٤)ی یاسای نەوت و گازە، بە جۆرێک ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی لە پێنج کەسەوە بکرێن بە شەش، ئەمەش بە زیادکردنی (سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بۆ ئەنجومەنی هەرێمییەکە.
داواکاری هەمواری مادەی (٤)ی یاسای نەوت و گاز، وەک ئەوەی لە پرۆژە هەموارەکەی حکومەتدا هاتووە، دوو گۆڕانکاری ریشەیی و کاریگەر، بەڵام مەترسیدار لە یاساکەو پرۆسەکانی بڕیارو بەڕێوەبردنی نەوت و غازی هەرێمدا دەهێنێتە کایەوە.
ئاشكراشى كردوه " سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کە زیاد دەکرێ بۆ ئەنجومەنی هەرێمی، لە ئێستادا (ئومێد سەباح)ە کە پارتییە، بەم هەموارە ژمارەی ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنەکەدا لە دوو کەسەوە دەبن بە سێ، بەمەش نیوەی تەواوی ئەنجومەنەکە دەبنە نوێنەرانی پارتی، نیوەکەی تریشی گۆڕان و یەکێتی.
ههروهها عهبدوڵا مهلا نورى ئاشكراشى كردوه "لە پرۆژە پێشنیازکراوەکەی حکومەتدا هاتووە: ئەگەر لەناو ئەنجومەنی هەرێمیدا لەسەر هەر پرسێک دەنگدان کرا، وە ژمارەی دەنگەکان بەرامبەرو یەکسان بوون، ئەوا دەنگی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەر گروپێکدابێت، ئەو گروپە براوەیە، واتە دەنگی سەرۆکی حکومەت هەمیشە بە (دوو دەنگ) ئەژمار دەکرێ. بەم شێوە لێرە بەدوا هەر لەرێگەوە هەمو کاتێک پارتی نیوەی دەنگەکانی ئەنجومەنەکەی هەیە، خۆ سەرۆکی ئەنجومەنەکەش هەر پارتیەو دەنگی ئەم یەکلاییکەرەوە دەبێت، کەواتە هەمو کات بڕیاری ئەو ئەنجومەنە بەو شێوە دەڕوات، کە سیاسەتی پارتی رەنگڕێژی دەکات!
ئهوهشى خستوهته روو " یرمانە ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێداونێکیدا گوتی: "مەگەر بۆری غاز بەسەر لاشەی مندا رابکێشن"، بەڵام زانیاری دروست هەیە، کە لە کۆبونەوەکەی هەولێری ١١ی ٦ی ٢٠٢٢ی نێوان مەسرور بارزانی و باڤڵ تاڵەبانیدا، کە تێیدا باسی کێشەکانی دەزگای زانیاری یەکێتی و غازو پەیوەندییە حیزبییەکانیان کراوە، بە هەر نرخ و گوشارێکبێت سەرۆکی حکومەت توانیویەتی سەرۆکی یەکێتی بەوە رازی بکات، کە کادرێکی تری پارتی بۆ ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز زیاد بکرێ! ئەوەش رونە کە دەمێکە قوباد تاڵەبانی پشتیوانی پرۆسەی نەوتییەو بەهەموو شت رازییەو بە پێی زانیاریەکانیش هەر ئەم یەکەم کەس بووە لە تیمی یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزیراندا دەستی رەزامەندی بۆ پرۆژەکە بەرزکردوەتەوە. (دواتر هەر لە ڕێگەی قوباد تاڵەبانییەوە رێنمایی بە فرکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەگات و پێیان رادەگەیەنرێ گرفت دروست نەکەن و دەنگ بە پرۆژەکەی حکومەت بدەن)
عهبدوڵاى مهلا نورى ئاشكراى كردوه , سەبارەت بەهەڵوێستی وەزیرەکانی گۆڕانیش، بە پێی زانیاریەکان (بەتەواوی لە ژێر کاریگەری خودی مەسرور بارزانیدان)،
وەڵامی پرسیارەکان لێرەیە؛ بە پێی نوسراوی ژمارە (٢٠) کە رێکەوتی ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٢ و واژۆی سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان (عەلی حەمە ساڵح)ی لە سەرەو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە؛ لەم نوسراوەدا کە تەنها یەک پەڕەیە و هەم نوسراوی فەرمی سەرۆکی لیژنەکەیە و هەم دەقی راپۆرتەکەشە، تێیدا هاتووە: مادەی چوارەم (وەک خۆی)!، واتە پرۆژەکەی حکومەت کتومت وەک ئەوەی بۆ پەرلەمانیان ناردبوو لە لیژنەی سامانە سروشتیەکاندا پەسەند دەکرێت! رونتر کۆی راپۆرتەکەی ئەم لیژنەیە لە (دوو وشە) پێکدێت، کە بریتین لە (وەک خۆی)!
لە سەر کۆنوسی کۆبونەوەی لیژنەکەیان، کە هیچ کاریگەری و نرخێکی یاسایی نییە ناو و واژۆی (٩) پەرلەمانتار هەیە، سێ پەرلەمانتاریان کە بریتین لە: سەرۆکی لیژنەکە لەگەڵ دوو پەرلەمانتاری یەکێتی (سەرکۆ ئازاد و کاروان گەزنەیی) تەنها نوسیویانە (تێبینی یاسایی و ئیداریم هەیە)!، پەرلەمانتارێکی یەکگرتوش کە (د.شێرکۆ جەودەت)ە و ئەندامی ئەم لیژنەیەیە، ناو و واژۆی لە سەر کۆنوسەکە نییە!
دهشڵێت : نەوەی نوێ هیچ ئەندامێکی لە لیژنەی سامانە سروشتیەکاندا نییە، بەڵام وەک لە سەرەوەش وتمان سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان، کاوە عەبدولقادر ئەندامی لیژنەی یاساییە، ئەم ئەندامەیان لەسەر راپۆرتەکەی لیژنەی یاسایی نوسیویەتی تێبینیم هەیەو ئیمزای نەکردووە، بەڵام ئەم پەرلەمانتارەش کە نوێنەرایەتی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەکات، تەنها لە سەر راپۆرتەکە نوسیویەتی تێبینیم هەیە، بەبێ ئەوەی بزانرێت تێبینیەکان چین و چی نین، هەروەها لە ناو هۆڵی پەرلەمانیشدا لەو بەشەی کە پەیوەندی بە (گفتوگۆ لە سەر هەمواری یاساکە) هەیە قسەی نەکردووە تا لە قسەکانی ئەوێیدا تێبگەین تێبینیەکانی چیبون و چەند پێداگر دەبوو؟! تەنها یەک پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، کە مژدە مەحمودە لە هۆڵی پەرلەماندا دەپرسێ: "ئەم بڕیارە لە دادگای فیدراڵی دراوە دوو ئەندامی کوردی تێدایەو واژویان هەیە، ئیدی نازانم ئەوە چۆن معالەجە دەکرێ؟" ئەم چەند وشەیەی ئەم خانمە پەرلەمانتارە هەمو قسەکانی نەوەی نوێیە لەسەر ئەم پرسە هەرە گەورەو چارەنوسسازە!
دهقى تهواوى وتارهكهى عهبدوڵاى مهلا نورى